کۆدی کوشتن

0
1467

 

جەلالی بووم، بەڵام کوژرام
بارزانی بووم، بەڵام کوژرام
کۆمەڵە بووم، من ھەر کوژرام
دێمۆکرات بووم، دیسان کوژرام
پەکەکە بووم، فەرقی نەبوو
دیندرایش بووم، من ھەر کوژرام
کۆمۆنیست بووم، بەڵام کوژرام
ھەر چێ ھەبووم، ھەر چێ نەبووم
فەرقی نەبوو، من ھەر کوژرام و ھەر کوژرام
تەنانەت کاتێ جاشیش بووم، دیسان کوژرام
بە دەس خوەمیشەوە کوژرام، من ھەر کوژرام
زەرد بی،سەوز بی، سوور بی، شین بی
ھەر ڕەنگێ بی، ھەر جۆرێ بی، ھەر ئەکوژرێی
کورد بوون کۆدی کوشتنمانە.

حەمید شەریفی

Leave a Reply