کاریگەریی بیری چەپ لەسەر بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0
1589

توێژینەوەیەکی مێژوویی – سیاسییە

تێزی دوکتۆرای بەڕیز سمایل بازیار

توێژینەوەیەکی زانستی و بە نرخ لە د. سمایل بازیار سەبارەت بە لایەنە فکری، سیاسی و مێژوویی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تایبەت بیرۆکەی چەپ.
ئەو ماوەیە ئەو کتێبەشم خوێندکە زۆر بابەتی سیاسی، مێژوویی و فکری لایەنە سیاسییەکانی ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەت حیزبی دێموکرات لە خۆ دەگرێ، کە بە شێوەیەکی زانستی و بەبێ دەمارگرژی راڤە کراون.
خوێندنی وەها کتێبێک زۆر پێویستە بۆ ئێمەی رۆژهەڵاتی بە تایبەت ئەو کەسانەی “بیرۆکەی شۆڕشگێڕیان هەیە و بۆ ئەوان پرسی نەتەوەیی لە ئەولەویەتدایە”
بۆ نموونە د. سمایل بازیار بەوجۆرە باسی گۆڕانی فکری د. قاسملوو دەکەن:

قاسملوو لە چەپێکی کوردەوە بۆ کوردێکی چەپ

بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی “حدک” ساڵی ١٩٧١ وەک دەستووری هەر حیزبێک، پێناسەیەکی نوێ بەم حیزبە بەخشی. ئەرکی دانانی گەڵاڵەی بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ بە قاسملوو دەسپێردرێ. حیسامی لەم بارەیەوە دەڵێ: دانان و ئامادەکردنی گەڵاڵەی پیڕەوو پرۆگرام بە قاسملوو ئەسپێردراو لە راستیدا ئەنجامدانی ئەم ئەرکە هەر لە دەست ئەو هاتووە چونکە ئەوانی دیکە هیچیان ئەهلی نووسین و بیرو دانانی پێڕەو و پرۆگرام نەبوون.
قاسملوو گەڕایەوە چیکوسلۆڤاکی و خەریکی ئامادە کردنی پێڕەو و پرۆگرام بوو.
بەرنامەی نوێی “حدک” لەسەر چارەسەرکردنی دوو پرسی گرینگ داڕێژرابوو، چارەسەری پرسی نەتەوەیی و دابینکردنی دادپەروەری کۆمەڵاتەتی، کە بۆ چارەسەری پرسی نەتەوەیی” خودموختاری بۆ کوردستان” و بۆ دابینکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی”سۆسیالیزم” دیاری دەکات. بەڵام پرسی نەتەوەیی پێی پرسی سەرەکی و بنەڕتیی کوردستانە و چارەسەری ئەم پرسە بەڵایەوە لە ئەولەویتدایە و ئەمە لە ماددەی یەکەمی ئامانجە گشتییەکاندا رەنگی داوەتەوە، بەمجۆرە بەلای نووسەری بەرنامەوە کێشەی چینایەتی لە کوردستان کێشەی بنەڕەتی نیەو پرسی نەتەوایەتی لە کاناڵی خەباتی چینایەتی تێناپەڕێ و ناکۆکێی نێوان کار و سەرمایە بە ناکۆکێی سەرەکێی کۆمەلگەی کوردستان دانانرێ.
ئەم تیروانییە نوێیەی قاسملوو بەو مانایە بوو کە ئەو مالئاوایی لە میتافیزیکی کۆمۆنیزم کردوە، میتافیزیکی کۆمۆنیزم کێشەی چێنایەتی وەک پرسی بنەڕەتیی هەموو ڕاڤەکردنێکی سیاسی بەکار دەهێنن و پرسەکانی دیکە وەک پرسی نەتەوەیی، ژنان. کولتوور و رەگەز، تەنانەت بوونیان بە شێوازی نیوەسەربەخۆش لە لێکدانەوەی مارکسیدا وەلانران.

Leave a Reply