دەوڵەتی لە تەبعید یا دوورخراوەیی دا (ئینگلیسی: Government in exile)
دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵات
ڕژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێواری ڕووخان دایە ، بۆ ئەوەی لە هەلومەرجی ئاڵۆزی کاتی تێکڕووخانی رژیمی ئێران، کورد تووشی سەرلێشێواوی و بڕیاری بە پەلەی لە چەشنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی نەبێ ، ئەرکی سەرشانی سەرجەم گەلی کورد بە تایبەتی چینی سیاسەتوان و ڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردستانە کە بیر لە دامەزاندنی دەوڵەتێکی کاتی لە تاراوگە و درەوەی سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەنەوە.
گەلی کورد دەبێ لە هەلومەرجی ئێستا دا کار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کاتیی تاراوگە نشین کە خاوەنی سەرۆک کۆمار، پارلمان و سەرۆکی پارمان،وەزیر و سەرۆک وەزیران و پارلمانتارانی بکاتەوە و بە پێکهێنانی وەها دەوڵەتێک ، لە کاتی ڕووخانی ڕژیم دا ، دەرفەتی گونجاو بۆ یەکدەنگی و یەکگرتوویی و قورسایی کورد بڕەخسێنێ.
ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بە هۆی پەرتەوازەیی و یەک نەبوونی گوتاری زاڵ لە ناو گەلی کورد و هەروەها بێ ئەزمونیی سیاسی وایکرد کە ڕژیم بە فێل و وادە و بەڵێنیی بێ بنەما گەلی کورد هەڵخەڵەتێنێ و لە ئەنجامیئش دا بەوەش ڕانەوەستا و هەر چی جبەخانە و هێزی نیزامی تایر و ئامادەی هەبوو، بە مەبەستی جیهاد ڕەوانەی کوردستانی کرد .
مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە بەسەرهاتی هەڵخەڵەتاندن لە لایەن داگیرکەرانەوە و بەشی هەرە زۆری سەرۆک و سەرکردەکانی کورد لە لایەن ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر و بێ بنەما خەڵتانی خوێن کراون.
پێویستە دەرس لە مێژووی ڕابردوومان وەرگرین و سادە بیر نەکەینەوە و شکان و نسکۆکان دووپاتە نەکەینەوە ، با چیدیکە فریوی داگیرکەری ئێرانی نەخۆین.
دەبێ ئێمەی کورد بە گەورە و بچووکەوە، باوەڕ بەوە بێنین کە خاکی کوردستان بەشێک نییە لە خاکی هیچ نەتەوە و وڵاتێک، جگە لە خاک و نەتەوەی کورد و کوردستان.
دەبێ مناڵانی سەر بێشکەمان بەوە گۆش بکەین کە خاکی پیرۆزی کوردستان ساڵەهایە لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە، داگیر کراوە و دەبێ هەوڵ بۆ ڕزگاری و سەربەستیی بدەین.
پێویستە بزانین و مێژوو لە بیر نەکەین کە خاکی کوردستان، چ لە لایەن شا و سەڵتەنەتی کراوات لە مل و چ لە لایەن خومەینی و مەلای مەندیل بە سەرەوە داگیر بکرێ ، بۆ ئێمە جیاوازی نییە و هەر هەموویان لە سەرمان دیکتاتۆرن و بە هۆی کورد بوونەوە دەمانکووژن.
ئێستا بۆ ڕزگار بوون لەو دۆخ و قەیرانەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تێیکەوتووە، پێویستە هەموو پێکەوە بە بێ لەبەر چاو گرتنی بیرو باوەر و ئیدئۆلۆژی و تەنیا لە ژێر ناوی نەتەوەی کورد هاودەنگ و یەکگرتوو بین.
هەموو پێکەوە و بە هەموو ڕەنگ و جیاوازییە فکری و سیاسیەکانەوە هەنگاو بەرەو ئازادیی کوردستان داوێین و با ئامانجی گشتی و سەرەکیمان وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی بێ لە خاکی پیرۆزی کوردستان.
بۆ گەیشتن بەو ویست و داخوازییە ، پێویستیمان بە پێکهێنانی حکوومەت و دەوڵەتێکی کاتی لە تاراوگە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ:
هەر کام لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ناوی کەسانی جێگەی باوەڕ و متمانەی خۆیان وەک بەربژێر و کاندید لە ماڵپەڕی کوردیسم تۆمار بکەن.
کەسانی سەربەخۆ و بێلایەن و تەنانەت هەموو گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە تاراوگە دەتوانن ناوی خۆیان وەک کاندید و بەربژێر تۆمار بکەن.
لە ڕێگەی ماڵپەڕی کوردیسم، ئاسانکاری کراوە بۆ دەنگدان بە شێوەیەکی ئێلێکترۆنیی پڕۆفێشناڵ و هەر کەسەی یەک جار دەتوانێ دەنگ بدا یان خۆی وەک بەربژێر و کاندید بپاڵێوێ.
یاسا و مەرجەکانی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی شووڕای پێکهێنانی حکوومەتی دوورخراوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات
بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی جێگرەوە و لە دوورخراوەیی و تاراوگە دا ئێوە دەتوانن پاش خوێندنەوەی یاسا و مەرجەکانی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە دا دەنگ بە کاندید و کەسی جێگەی باوەڕ و متمانەی خۆتان بدەن.
هەڵبژاردنەکە تەنیا لە سایت و ماڵپەڕی کوردیسم بەڕێوە دەچێ.
لە بەشی لیستی کاندید و بەربژێرەکان دەتوانن ناو و ژمارەی سەرجەم بەربژێرەکان ببینن.
هەر کەسەی دەتوانێ لە یەک تا ٥٠ کەس هەڵبژێرێ و دەنگی پێ بدا.
دوای هەڵبژاردنی ناوەکان ، پێویستە دوگمەی پەسەند کردن لێ بدەن.
لە هەر کامپیوتێرێکەوە تەنیا یەک جار دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەنجامەکان دەتوانن بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ ببینن…
مەرجەکان بۆ بەربژێر بوون:
– هەموو کوردێکی ڕۆژهەڵاتی لە هەر شوێنێکی ئەو جیهانە بێ، مافی ئەوەی هەیە کە ناوی خۆی وەک بەربژێر و کاندید تۆمار بکا.
– پێویستە فۆڕمەکە بە دروستی پڕ بکڕێتەوە، چونکە ئەو فۆڕمانەی بە هەڵە یا ناتەواو پڕ دەکرێنەوە ناخرێنە لیستی بەشداربوانەوە.
لە کۆتاییدا پاش ئەوەی دەنگ بە بەربژێرەکان درا، کۆنگرەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی زۆرینەی دەنگەکانیان هێناوەتەوە، ڕێکدەخرێ و شووڕایەکی ڕێبەری پێک دەهێندرێ.
شووڕای ڕێبەری سەرۆک کۆمار دیاری دەکا و پێکەوە کار بۆ دامەزاندن و وەگەڕ خستنی دەوڵەتێکی کاتی کە بریتی دەبێ لە سەرۆکی وەزیران، سەرۆکی پارلمان و ئەندام پارلمان و وەزیرەکان ، دەکەن.
دەوڵەتی کاتیی کوردستان شێوەی فیدراڵی دەبێ و هەموو ئوستانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبنە خاوەنی سیستمێکی فیدراڵ و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی کوردستان دا دەبن.
دەوڵەتی کاتیی کوردستان لە تاراوگە
دەوڵەتی کوردستان لە چوارچێوەی کۆماری فیدراڵی کوردستان دائەیالەتەکان:
کرماشان، ئیلام،لورستان،ورمێ،سنە،بەشێک لە خوراسانی باکوور
تا ئێستا ١٩١ کەس وەک بەربژێر ناونووس کراون وخەڵکی کوردستان دەتوانن دەنگیان پێ بدەن.
لە ئەنجامدا ٩٩ کەس وەک شووڕای ڕێبەری بەدەنگی بەشداربوان و دەنگدەران هەڵدەبژێردرێن و ئەرکی پێکهێنانی دەوڵەت و کابینەیان دەکەوێتە ئەستۆ.
– پێکەوە بەرەوە دێموکراسی و کوردستانێکی ئازاد و ئاوەدان.
دەستەی بەڕێوەبەریی کوردیسم
سرنج: ئەو کەسانەی کە بەربژێر کراون، لە سەر پێشنیار و داواکاریی خۆیان نەبووە ، بەڵکوو ئەوانە ناویان نوسراوە کە لە بواری چالاکیی سیاسی دا چالاکن و کەسانێکن کە لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستان دا قسەیان بۆ وتن هەیە . بۆیە لە داهاتوو دا لیستەکە گۆڕانی بە سەر دادێ و ئەوانەی ئینسڕاف دەدەن، لە لیستەکە پاک دەکرێنەوە.
ناونیشانی ئیمەیل: kurdisme@gmail.com
eqbaleqbal35@gmail.com