سڵاو بۆ هەموو کورد و کوردستانیانی ئازیز
پاش ئەوەی کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی پرسی نەتەوایەتیی گەلی کورد، دەستیان دایە کارێکی قورس و
خۆبەخشانە، هەندێ کەس و لایەن کە پێیان وابوو خەڵک دەنگیان پێنادا و یان لە ترسی برایانی
فارس زمانیان، هەوڵی لە بار بردنی ئەو کارە پیرۆزەیان دا.
لە ڕێگەی ئەو نوسراوەیەوە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بە گوڕتر لە پێشوو درێژە بە کارەکەمان دەدەین و گوێ نادەینە هیچ بەربەست ولەمپەرێک.
هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دوورخراوەیی و تاراوگە دا ئەگەر خەون و خەیاڵ و ئاوات و ئارەزووش بێ،هەر گەورەیە و هەمووی
ئەوانەی بە فشە و جەفەنگ لێی تێگەیشتوون، ئەوە لە بچووکیی و باوەڕبەخۆ نەبوونیانەوەیە و ئەگەر برایانی فارسیان وەها پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستبان ئەوە بەشێکی زۆرتان
بە شانازییەوە بەرەو پیلی دەچوون و سینگتان بۆ ڕەپێش دەدا. بە داخەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە وا ڕاهێنراوین کە خۆمان بە کەم بگرین .
داوا لە هەموو ئەوانەی ناویان بە بێ ئیزن لەو لیستە دا هاتووە دەکەین کە ئەگەر ناڕازین با لە کووچە و کۆڵانان دەست نەکەن بە قسە قسەڵۆکی بێبنەما، هەر کەس
داواکارە ناوێ بسڕدڕیتەوە، ئێمە دەیسڕینەوە، هەر کەسیش داواکارە ناوی بنوسرێ ئێمە ناوەکەی زیاد دەکەین و ئەوە خەڵک بڕیار دەدا دەنگ بە چ کەس
و کەسانێک بدا. ئەگەر حئیزبەکان پێکەوە ئامادە نین ڕێکبکەون، بەڵێ ئێمە لەو ڕێگەیەوە ناچاریان دەکەین لە تاراوگە دانیشن و ڕێککەون.
هەڵبژاردنەکە بریتی دەبێ لە دوو خول و لە کۆتاییدا بە دڵنیایەوە ئەگەر بیست کەسیش بمێننەوە ، ئەوە لە دەرەوەی وڵات
کۆنگرەی بۆ ڕێک دەخەین و ڕایدەگەیەنین.
لە کۆتاییدا پرسیاری جێگەی تێڕامان ئەوەیە کە چۆنە هەندێ کورد و سەرکردەی کورد لە ناو لیستەی شاهەنشاهی و ئێرانیەکان دا ناونووس کراون بۆ هەڵبژاردن و یەک کورد دەنگ لێوە دەرنایە و ڕەخنە ناگرێ ، لێرەوە دەتوانن چاوتان بەو لیستە بکەوێ کە فارسەکان ڕێکیان خستووە.
لە کۆتاییدا پرسیاری جێگەی تێڕامان ئەوەیە کە چۆنە هەندێ کورد و سەرکردەی کورد لە ناو لیستەی شاهەنشاهی و ئێرانیەکان دا ناونووس کراون بۆ هەڵبژاردن و یەک کورد دەنگ لێوە دەرنایە و ڕەخنە ناگرێ ، لێرەوە دەتوانن چاوتان بەو لیستە بکەوێ کە فارسەکان ڕێکیان خستووە.
لە باتی ئەوەی ڕەخنە لە کوردیسم و کارەکەی بگرن ، بڕۆن بزانن ئەوان خەریکی چین و ئێمە چۆن خەریکی شەڕ و پێکهەڵپڕژانین .
سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان
ئاوەدان کوردستان