یاسا و مەرجەکانی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی شووڕای پێکهێنانی حکوومەتی دوورخراوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات

1
3801

سڵاو بۆ هەموو هاونیشتمانانی کورد و کوردستان

ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ڕێگەی ماڵپەڕی کوردیسم، بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی جێگرەوە و لە دوورخراوەیی و تاراوگە دا ئێوە دەتوانن پاش خوێندنەوەی یاسا و مەرجەکانی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە دا دەنگ بە کاندید و کەسی جێگەی باوەڕ و متمانەی خۆتان بدەن.

هەڵبژاردنەکە تەنیا لە سایت و ماڵپەڕی کوردیسم بەڕێوە دەچێ.
لە بەشی لیستی کاندید و بەربژێرەکان دەتوانن ناو و ژمارەی سەرجەم بەربژێرەکان ببینن.
هەر کەسەی دەتوانێ لە یەک تا ٥٠ کەس هەڵبژێرێ و دەنگی پێ بدا.
دوای هەڵبژاردنی ناوەکان ، پێویستە دوگمەی پەسەند کردن لێ بدەن.
لە هەر کامپیوتێرێکەوە تەنیا یەک جار دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەنجامەکان دەتوانن بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ ببینن.

spot_img

1 COMMENT

Leave a Reply